بە بەشداریی سەرۆکوەزیران بارزانی لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 شوبات

خەلیفە شاهین ئەلمەرەر، وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی ئیمارات و سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی سەرۆکوەزیران بارزانی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەستپێدەکات و ئێوارەی ئەمڕۆ گوتارێک پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە یانزەیەمین لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی ئیمارات بە ناونیشانی "نەخشاندنی داهاتووی حکومەتەکان" دەستپێدەکات و تاوەکو 14 ی مانگ بەردەوام دەبێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە لووتکەکەدا نزیکەی 25 سەرۆک، پادشا، ئەمیر و سەرۆکوەزیران، نێردەی 85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، 300 وەزیر و 120 شاندی حکومی ئامادەی لووتکەکە دەبن. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکردنە دەربارەی داهاتووی ئابووریی جیهان، پیشەسازی، ژیری دەستکرد، سیستەمی بانکی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، دوێنێ بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە گەیشتە دوبەی.
بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆڕبەندەکەدا گوتارێک پێشکەش دەکات. لە کۆڕبەندەکەشدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا