
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەپۆڵی فرۆشتن بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان داکەوت و بەهای بیتکۆین لە 24 کاتژمێری ڕابردوویدا نزیکەی 15% دابەزی، ئەمەش گەورەترین داکەوتنە لە دوای ساڵی 2021ـەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەگشتی داڕمان، لە دیارترینیان بیتکۆین تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوویدا 15.1%ـی بەهای لەدەستدا، هەفتەی ڕابردووش 13.1% دابەزینی تۆماکردبوو. بەمەش بەهای هەر بیتکۆینێک بە 51،734 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمەش خراپترین داکەوتنە لە دوای داڕمانی بۆرسەی FTX.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگشتی بازاڕی بیتکۆین، تەنیا ئەمڕۆ بە گشتی 200 ملیار دۆلار دابەزیوە، دوای بیتکۆین، دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەش دابەزین، ئیسریۆم لە 24 کاتژمێردا 22% بۆ 2290 دۆلار دابەزی. بازاڕی دراوەکانی دیکەش وەک، باینانس کۆین، سۆلانا و ریپڵ سوورپۆش بوون.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو دابەزینە دوای شەپۆڵی فرۆشتنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دێت، بەتایبەت دوای ئەوەی گومانەکان زیاتر دەبن بە وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرد کە تاچەند واقیعییە و بڵق نییە. لە هەمان کاتدا، دڵەڕاوکێ جیۆسیاییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادڵنیاییان لای وەبەرهێنەران زیاتر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






