
ژمارەیەک کرێکار لە بەغدا
ئاڤا نیوز
کارکردنی کرێکارانی بیانی بەتایبەتی ئەوانەی بەنایاسایی دزە دەکەنە نێو خاکی عێراق بووەتە دیاردەیەکی پێشبینی دەکراو لە وڵاتەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کارکردنی کرێکارانی بیانی و بەتایبەتی ئەوانەی لە باشووری ئاسیا و هەندێک وڵاتانی دیکەی ئەفریقا ڕوویان لە عێراق کردووە لە هەڵکشانە، بەگوێرەی نوێترین زانیاری ژمارەی ئەوانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە گەیشتووەتە 51 هەزار کەس، ئەوانەشی بەقاچاخ دەرباز بوونە و مۆڵەتیان نییە ژمارەیان چەند هێندەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕەشید ئەلسەعدی، شارەزای ئابووری هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی کرێکارانی ناکارامە دەدات و دەڵێت: سەرەڕای ئەوەش بەشێکی زۆریان کاری نایسایی دەکەن، کە پەیوەستن بە پرسەکانی ئەخلاق و ئاسایش.
زانیاریی زیاتر: ئەو شارەزا ئابوورییە دەڵێت، عێراق پێویستی بە کرێکاری ناکارامە نییە، چونکە بە کرێی کەم کاردەکەن و ناسەقامگیریان دروستکردووە. ئەمەش دەرفەتی کاری بۆ کرێکارانی ناوخۆیی کەم کردووەتەوە و لە ئەنجامدا کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، کە ژمارەی کرێکارە بیانییە نایاساییەکان بۆ سەدان هەزار کەس زیادی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






