دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەیسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەباتە لای سەرۆكوەیزانی عێراق، بۆ ئەوەی بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بڕینەوەی مووچە بۆ 13 هەزاری دیكە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان 89 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن، لە ساڵی 2014 ـەشەوە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان كردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەچێتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "چاوەڕێی دیاریكردنی بەروارێك دەكەین لەلایەن نووسینگەی سوودانی، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیری كار كۆببێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بدات."
زانیاریی زیاتر:" جگە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوێستان محەممەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە جیا لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری كاری عێراقیش بۆ هەمان مەبەست كۆدەبێتەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وای گوت.
بۆچی گرنگە: 100 هەزار دینار جیاوازی لە نێوان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە، بە هاوتاكردنی مووچەكانیان، كەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەبێتە 250 هەزار دینار، كە ئێستا 100 بۆ 150 هەزارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






