هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغدا درێژکردەوە
- کوردستان
- 2024-08-08

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی
ئاڤا نیوز
گرووپی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی، دوای ئەوەی بەهۆی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو حەوتی ئاب بۆ ئاسمانی هەولێر و بەغدا ڕاگرتبوو، ماوەکەی بۆ 13ـی ئاب درێژکردەوە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان دروست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی زۆربەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت، تاران و تێلئەڤیڤ ڕابگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرووپی لوفتهانزا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن و شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تاوەکو حەوتی ئاب ڕادەگرن، ئەمەش بە دوای بە شیکردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گرووپەکە کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی سویسرا، هێڵی ئاسمانی نەمسا و یۆرۆوینگ لەخۆدەگرێت، سەرجەم گەشتەکانی بۆ تێلئەڤیڤ، تاران و بەیرووت تاوەکو 12ـی ئاب ڕاگیراون.
باکگراوند: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران و هێرشی ئیسرائیل بۆ بەیرووت کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنان، پەرەی سەندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەر داهات





