
ئاڵای وڵاتانی ئێران و بەریتانیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە حکومەتی ئێران موسڵمانانی بەریتانیا بە سیخوڕ دادەمەزرێنت. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە سیخوڕە ئێرانییەکان زانیاری لەسەر جووەکان و کەسانی دژە ڕژێمی ئێرانی کە لە بەریتانیادان کۆدەکەنەوە.
سەرچاوەکان چی دەڵێن؟
ڕۆژنامەکە پشتی بە چەند سەرچاوەیەکی بەریتانی و ئیسرائیلی بەستووە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات لەناو ئەو موسڵمانە بەریتانییانەدا سیخوڕ بگرێت کە بە مەبەستی زیارەت سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان لە ئێران یان عێراق دەکەن. هەروەها ئێران دەیەوێت بۆ چالاکییەکانی لەناو خاکی بەریتانیادا سوودیان لێوەربگرێت.
کێ بە سیخوڕ دەگیرێت؟
بەرپرسانی بەریتانی و ئیسرائیلی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئێران داوا لە موسڵمانانی زیارەتکار دەکات بۆ بەریتانیا بگەڕێنەوە و زانیاری سەبارەت بە کەسایەتییە جووەکانی بەریتانیا و نەیارانی ڕژێمی ئێران کۆبکەنەوە.
شارەزایان ئەوەشیان گوتووە کە بەشێک لە سیخوڕەکانی ئێران ئەوانەن کە وەک قوتابی زانکۆ و لەسەر پاڵپشتیی دارایی حکومەتی ئێران ڕەوانەی زانکۆکانی بەریتانیا دەکرێن.
سوپای پاسدارانی ئێران بۆ گرتنی سیخوڕ زیاتر سوود لەو بەریتانییە شیعانە وەردەگرێت کە لە بنەڕەتدا خەڵکی پاکستان، عێراق و لوبنانن و لە ڕێوڕسمەکانی چلە سەردانی کەربەلا دەکەن. لەگەڵ ئەوەدا زۆرینەی موسڵمانانی بەریتانیا سوننەن، بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی 400 هەزار شیعە لەو وڵاتە نیشتەجێ بن.
چالاکیی سیخوڕەکان چییە؟
سەرچاوەیەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە، سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سیخوڕەکانیەوە و بە یارمەتیی تۆڕە ڕێکخراوە تاوانکارییەکان چالاکییەکانی بکات، بەڵام ئەنجامدانی چالاکی لە بەریتانیا ئاسان نییە.
بەگوتەی پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا، لە ساڵی 2022ـەوە سوپای پاسداران هەوڵی داوە زیاتر لە 15 ئێرانیی نەیاری ڕژێم لە بەریتانیا تیرۆر بکات، یان زیانیان پێبگەیەنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان کۆلێژی ئیسلامیی لەندەن، کە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی شیعەیە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن، هەروەها دامەزراوەی زانکۆی موستەفای جیهانیی سەر بە ئێرانن. بە گوێرەی راپۆرتەکان ئەم دامەزراوانە لە ژێر چاودێریی دامەزراوەی رێبەری ئێران خامنەئیدان. پێشتر ئەمریکا زانکۆی مستەفای جیهانیی بە سەرچاوەیەکی کۆکردنەوەی زانیاری و پەیداکردنی سەرچاوەی مرۆیی بۆ سوپای قودس ناساندبوو و سزای دابوو.
ساڵی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و حکومەتی بەریتانیا سزایان بە سەر ١١ بەرپرسی ئێرانی و ئەندامی باندی نێودەڵەتیدا سەپاند کە سەر بە وەزارەتی هەواڵگریی ئێرانی بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟