
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک خێرادەکات، ئامانجییەتی پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت و دەنگ لەسەر چەند گۆڕانکارییەک بدرێت.
وێنە گەورەکە: سێ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 پۆست بۆ لایەنەکانی عەرەب، 18 پۆست بۆ لایەنەکانی تورکمان و پێنج پۆست بۆ کورد دانراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆکان مەحموود پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، یەکێتیی دەیەوێت ڕۆژی پێنجشەممە 15-08-2024 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی قەزاکانی داقوق، حەویجە و دووبز بدرێت.
لێدوانی فەرمی: پەروین فاتیح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "بانگەوازی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگەیان بۆ کۆبوونەوە بەدەست نەگەیشتووە، هەوڵ بۆ ئەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا حکومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکبهێنرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی شەممە 10-08-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداریی نۆ ئەندام لە بەغدا کۆبووەوە، ڕێبوار تەها وەک پارێزگار، ئیبراهیم تەمیمی وەک جێگری پارێزگار و محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






