
لۆگۆی بانکی ناوەندی، دیناری عێراقی و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی دارایی لەوانە مووچە، میوانداریی وەزیرانی؛ دارایی، نەوت، پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەکات.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و سەرۆکی بانکی ناوەندیی دەکات، لەبارەی کۆمەڵێک پرسی دارایی گفتوگۆ دەکەن، لەوانە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەنگۆی کەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە عێراق و دزین و بەقاچاخبردنی پارە، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکانی عێراق دوانەکەوتوون لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان، بەڵام ڕەنگە مەترسیی دواکەوتنی هەبێت لە داهاتوودا، بۆیە ئەم پرسەش لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت. جەمال کۆچەر وای گوت.
باکگراوند: زیاتر لە 20 ڕۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کردووە، لەکاتێکدا 13 ڕۆژ بەسەر مانگی هەشتدا تێپەڕیوە بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە