ئاڤا نیوز
شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی و سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-10ـی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەسازییەکانی چڕکردووەتەوە و ماوەی هەفتەیەکە شاندێکی کۆمیسیۆن لە هەولێرن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هیچ گرفتێک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست نەبووە و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە هەموو هاوکارییەک پێشکەشی کۆمیسیۆن دەکەن و هەنگاوی ڕژد بۆ پارێزگاری لەسەر ڕووێکی گەشی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان دەنێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاست خواستی سەرجەم لایەنەکان دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا