
خانەنشینان مووچەی مانگی حەوت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەردەگرن، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی هاوتاکراوی مووچەی خانەنشینان تەواو نەبووە، بۆیە مووچەی مانگی حەوت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەدرێت.
وێنە گەورەکە: لە مانگی شەشەوە لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەهاوتاکراوی بۆ بەغدا نێردراوە، لەوکاتیشەوە لیژنەیەک بۆ وردبینیکردن لە لیستەکە پێکهێنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکانی تەواو نەبووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "لیژنەکە پێویستی بە 16 ڕۆژی دیکەیە، ئەگەر لەو ماوەیە کارەکانی تەواوبێت و هیچ گرفتێک دروست نەبێت، مووچەی مانگی هەشت یان دواتر بە هاوتاکراوی دەدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینان مووچەی مانگی حەوت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەردەگرن و بڕیارە لە سبەی پێنجشەممەوە لەلایەن بەغداوە دەست بە خەرجکردنی بکرێت، دابەشکردنیشی دەکەوێتە هەفەتەی داهاتوو.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 230 هەزار خانەنشین هەیە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت، هاوتاکردنی مووچەشیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 50 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە