
ساتی گەیشتنی شاندی ئەمنیی عێراق بۆ تورکیا- وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنیی، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە سبەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی ئەو وڵاتە تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 15-08-2024 چوارەم کۆبوونەوەی شاندی ئەمنی نێوان تورکیا و عێراق بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی (X) ڕایگەیاند: "گەیشتووینەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ، لەنێویاندا دیدارێک لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فوئاد حوسێن، لە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ دەکەن "کە جێی بایەخی هەردوو وڵاتە، دیارترینیان لایەنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاوکات پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکان کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەکەماندایە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق لە 22ی نیسانی ئەمساڵ، 26 یادداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەنێوان هەردوو وڵات لە بواری ئەمنی و گەشەپێدان واژۆ کران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بە مووشەکی هایپەرسۆنیک هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی چەکداریی سوننە لەژێر چەتری بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆن چاودێریکردنی پرۆسەی ئاشتییە