
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەو پۆستانەی ماون دابەشدەکرێن ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی لیژنەیەک دابەش دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندام پێکدێت و 13 لیژنە لەخۆدەگرێت، لایەنە تورکمانەکان داوای سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی دەکەن و ئەو پۆستەش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی عەرەب یەکلایی کراوەتەوە.
لە پەیامنێرەوە: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند:"لە پاڵ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، یەکێتیی ڕازی بووە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییش بە لایەنەکانی عەرەب بدات."
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "دۆخی کەرکووک وەک هەولێر و سلێمانی نییە، کە داوای پۆستی پارێزگار بکەیت دەبێت لە بەرامبەردا دەستبەرداری چەند پۆستێکی گرنگ بیت و هەموو لیژنەکانی ئەنجوومەن هاوشێوەی لیژنەی ئەمنیی گرنگن."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 18-08-2024 محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە دەوامی ئاسایی بکات و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ڕوون نییە پارتی و سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوە دەکەن یاخود نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە