
ترەمپ لەگەڵ پارێزەرەكەی لە دادگەی نیویۆرك- وێنە: فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 2024 دادگەی ئەمریكا بڕیار دەدات دۆناڵد ترەمپ زیندانی بكرێت، هەموو هەوڵەكانیش بۆ ئەوەن ترەمپ نەتوانێت پارێزبەندی وەربگرێت.
وێنە گەورەكە: دۆناڵد ترەمپ، ئێستا بەربژێری كۆمارییەكانە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا و ڕكابەری كامالا هاریس دەكات، ترەمپ 34 تاوانی بەسەردا سەپێنراوە، بڕیارە 18ی ئەیلول زیندانی سزاكەی بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی یاسایی ترەمپ كار لەسەر ئەوەدەكات زیندانی كردنەكە بخاتە پاش تانەلێدان و دادوەریش دەیەوێت پارێزبەندی نەیگرێتەوە و فەرمانەكە جێبەجێبكرێت،ئەمەش كێشەی گەورە بۆ ئەمریكا دروستدەكات.
درێژەی ڕاپۆرت
ئاژانسی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لە ستوونێكدا ڕاپۆرتێكی وردی لەبارەی سزاكانی سەر ترەمپ بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت:"دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا كە بە تۆمەتی ساختەكردن تۆمارە، سزای زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێنرێت".
"ترەمپ لە ڕاستیدا زیندانی ناكرێت"
ئەندرۆ مەكارتی، لە پەیمانگای پێداچوونەوەی نیشتمانی و یاریدەدەری پێشووی پارێزەری ئەمریكی بۆ ناوچەی باشووری نیویۆرك، گوتی:" ترەمپ لە ڕاستیدا زیندانی ناكرێت تەنانەت ئەگەر لە 18ی ئەیلولدا سزای دەستبەسەركردنیشی بەسەردا بسەپێندرێت، چونكە پێدەچێت سەرۆكی پێشوو كەفالەت وەربگرێت تا تانەلێدان لە بڕیارەكە و بەدواداچوون و پاشان هاتنەوەی ئەنجامەكەی".
“ڕیكۆردێكی خراپ”
ترەمپ بووە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا كە بە تاوانێك سزا بدرێت، دوای ئەوەی دەستەی سوێندخواردنی نیویۆرك 34 تاوانی ساختەكردنی تۆمارەكانی بازرگانی لە مانگی ئایاردا بەسەر تڕەمپدا پشتڕاستكردەوە، بەڵام ترەمپ هەموو تۆمەتەكانی ڕەتكردبووەوە و ڕایگەیاندبوو:" بووەتە قوربانی گۆشەگیری سیاسی". تانە لە ئەنجامەكە دەدات.
سزاكە دواخرا
پێشتر وادەی سزادانەكە بۆ 11ی تەمموز دیاریكرابوو، بەڵام تا 18ی ئەیلول دواخرا، چونكە مێرچان بیر لەوە دەكاتەوە ئایا بڕیارەكەی دادگەی باڵا كە هەندێك پارێزبەندی بە سەرۆكایەتی ترەمپ بەخشیوە بۆ ئەو كردەوە فەرمیانەی لە پۆستەكەیدا ئەنجامیداوە، كاریگەری لەسەر دۆسیەكە هەیە یان نا.
پێشنیارێك لە مەكارتیەوە
مەكارتی لەگەڵ مێرشان پێكەوە دانیشتوون و چایەكیان خواردووەتەوە، مەكارتی دەڵێت، مێرشان پێی گوتم، پێدەچێت پێشنیازی تیمی یاسایی تڕەمپ ڕەتبكاتەوە كە لە بارەی پارێزبەندی و سزادان و هەروەها تانەدانەوەیە كە داوا دەكەن بڕیای سزادانەكە كە زیندانی كردننە بۆ دوای ئەنجامی تانەدانەكە درێژبكەنەوە.
مەكارتی” پلانی هەیە تا 16ی ئاب بڕیار لەسەر داواكاری پارێزبەندی ترەمپ بدات”.
ماكارتی گوتی: مێرچان پێشتر بڕیاری داوە كە داوای پارێزبەندی ترەمپ ڕەتدەكاتەوە، جگە لەوەش ئەگەری زۆر هەیە كە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە سزای زیندانیكردن بەسەر ترەمپدا بسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دادگاییكردنی نیویۆرك لەسەر ترەمپ سیاسەت بوو نەك دادپەروەری، هەر بۆیە ئێمە پێی دەڵێین 'یاسا'. داواكاری گشتی و دادوەر نیگەران نین لەوەی كە ئایا لە كۆتاییدا سزاكان لە تانەدان فڕێدەدرێنە دەرەوە یان نا.
ئەمە وەك ئەوە نییە مێرشان لە ڕاستیدا ترەمپ بخاتە زیندانەوە؛ بە شێوەیەكی مەجازی دڵنیایە كە ترەمپ تا تانەدان كەفالەت وەردەگرێت، بۆیە مێرشان دەتوانێت وا دەركەوێت كە سزای زیندانیكردنی توند بەبێ هیچ زیندانییەكی ڕاستەقینە بسەپێنێت- لانیكەم بۆ ئێستا و ڕەنگە هەرگیز."
زانیاريی نوێ هەیە
لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە تیمی یاسایی ترەمپەوە كراوە بۆ وەرگرتنی زانیاریی بۆ ئەوەی بزانن بیرلەچی دەكەنەوە.
شارەزایانی دیكەی یاسایی پێشنیازیان كردووە كە لە 18ی ئەیلولدا سزای زیندانیكردن بەسەر ترەمپدا نەسەپێندرێت.
پوختە
بەهەرجۆرێك بێت دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم بڕیارێكی قورسدایە، ئەگەر زیندانی بكرێت ئەمە چانسێكی باشە بۆ كامالا هاریس، ئەگەریش زیندانی نەكرێت ئەوا دەمێنێتەوە بۆ كاتی سەرۆكایەتییەكەی ئەگەری هەیە گرفتەكە قوڵتر ببێتەوە، هەموو بڕیارەكان لە دەستی دادوەرەكەن و دەبێت زوو یەكلایی ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






