
د. خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بارەگای بارزانی، سەبارەت بە دۆخی ئێستای کەرکووک دەڵێت، کەرکووک دڵی کوردستانە و هەرگیز سازش لەسەر کوردستانیبوونی ناکەین.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 10-08-2024، لە بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و بەشێکی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشکرای کرد "یەکێتی ڕازی بوو بە پاراستنی ناسنامەی عێراقیبوونی شارەکە".
بڵاوکراوەی فەرمی: د. خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند: هەرگیز سازش لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک ناکەین، چونکه کەرکووک دڵی کوردستانە، هەروەک چۆن سازش لەسەر کوردستانیبوونی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناکەین.
زانیاریی زیاتر: بۆ دۆخی کەرکووک دەبوو ڕێککەوتن لەنێوان سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان بکرێت، نەک هەندێ ناوچەی دیکەی گرنگی کوردستان بکرێتە قوربانی، یان پێگەو پۆستەکانی کورد بفرۆشرێن بۆ ئەوەی ئەم پارێزگایە بخرێتە نێو ئەجێندایەکی نامۆ کە هەندێ لایەن کاری بۆ دەکەن. د. خالیدە خەلیل وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوتەبێژی بارەگای بارزانی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی کەرکووک دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنانەی بەشێوەی چەواشەکاری ئەنجام دەدرێن درەنگ بێ یان زوو چارەنووسیان تەنیا شکستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت