
شاری سۆران. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەیەكە بەشێك لە دووكان و بازاڕەكانی سۆران هاوشێوەی سەرجەم بازاڕ و مۆڵەکانی کوردستان بۆ پەیداكردنی كڕیار داشكاندنیان ڕاگەیاندووە، بەڵام داشكاندنەكە بەپێی ڕێکلامەکە نییە و ئیدارەی قەزاکەش دەڵێت سزایان دەدەن.
وێنە گەورەكە: بۆ ڕێگریكردن لە هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان لەلایەن بازرگان و خاوەن دووكان و مۆڵەكانەوە، چاودێریی بازرگانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران فۆڕمێك بەو کەسانە پڕدەكاتەوە كە دەیانەوێت داشكاندن بكەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە بەشێك لە دووكان و بازاڕەكان بە لافیتەی گەورە نووسراوە، "داشكاندن بۆ چەندین كاڵا كراوە"، كە دەچیتە ناو دووكانەكەوە داشكاندنەكە بەو جۆرە نییە و تەنها چەند شتێكی بچووكە، یان قیاسەكان نەماون، یان تەنها داشكاندن خراوەتە سەر چەند شتێكی كەمی دیاریكراو.
لێدوانی فەرمی: سەفا سەید خان، بەڕێوەبەری چاودێریی بازارگانیی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت:” هەر بازرگانێك یان خاوەن بازاڕ و دووكانێك بیەوێت داشكاندن بكات، دەبێت فۆڕمێك پڕبكاتەوە كە سەرجەم زانیارییەكانی لەبارەی داشكاندنەكەوە تێدابێت و ڕاست و دروست بێت، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت سزا دەدرێت".
ئەمەش بزانە: لەو فۆڕمەی كە پڕدەكرێتەوە دەبێت ئەم زانیارییانە بنووسرێت: پسوولەى کڕین، نرخى پێشوو و نرخى ئێستا، جۆرى کاڵا، بڕى داشکاندن بە دینار+ بە ڕێژە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت