
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا زیاتر بەرزبووەوە و بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک ئاستی نوێی تۆمار کرد.
چیرۆکی سەرەکی: نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ 2507 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئاستی دوو هەزار و 2548.4 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی پێشبینی مامەڵەکاران بۆ کۆتاییهاتن لە تووندکردنی سیاسەتی نەختینەیی لە ئەمریکا و دابەزاندنی نرخی سوو، هەروەها پارێزگاریکردن لە چالاکی ئابووری و ڕێگریکردن لە داکەوتن، نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرتووە و دوو ڕۆژە لەسەریەک ئاستی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. کامەران قادر، پسپۆڕی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ پەیوەندی بە سیاسەتی نەختینەی بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە هەیە، هەرکاتێک سوودی بانکی کەمکرایەوە ڕاستەوخۆ نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە.
نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان: بە کاریگەری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و جووڵەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 650 هەزار دینارە، عەیار 21 بە 530 هەزار دینار و عەیار 18 بە 455 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






