
دیمەنێک لە پرۆسەی لەنێوبردنی ڤەیپ و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان
ئاڤا نیوز
لە هەولێر 26 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی جۆراوجۆر لەنێوبران، قایمقامی هەولێر دەڵێت زۆربەیان لە سلێمانی هێنراونەتە هەولێر.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکراون، هەڵمەتێکی فراوانیش بۆ دەستبەسەرداگرتنیان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا هەشت شوێن بەهۆی سەرپێچیکردن داخراون.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، "پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن دەبنەوە، ئەگەر ببێت بە سێ جار ڕێککاری یاسایی دیکە دەگیرێتەبەر و کەیسەکەیان ڕەوانەی دادگا دەکرێن."
هۆکارە زانراوەکان: تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بنبڕبکرێت، قایمقامی ناوەندی هەولێر هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنەکە جێبەجێنەکراوە و لەوێوە هەناردەی هەولێر دەکرێت.
باکگراوند: هەر ئەم مانگە لە هەڵمەتێکی دیکەدا 17 هەزار جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی لەنێوبران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






