
وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.. سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 11 بڕیاری پەیوەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی جۆراوجۆر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق پەسەند کرا، یەکێک لە بریارەکان زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەی ڕێگای نێوان گوێڕ – هەولێرە لەكاتێكدا چوار ساڵە ئەو ڕێگەیە تەواو نەكراوە.
بڕیاڕەکە بەمشێوەیەیە: زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەی سایدی دووەمی ڕێگای گوێڕ – هەولێر بە درێژایی 35 کیلۆمەتر، واتا ڕێژەی %7.67 بۆ پڕۆژەکە زیادکراوە.
بۆچی گرنگە: ڕێگای گوێڕ – هەولێر لەساڵی 2020 ـەوە کاری تیدا دەکرێت، تەواوبوونی ڕێگاکە بۆ ھەولێر و گوێڕ گرنگە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەكی فراوانی كشتوكاڵی و پیشەسازیی لەسەرە.
ژمارەکان وادەڵێن: گوژمەی پڕۆژەی جووتسایدی گوێڕ – هەولێر 22 ملیار و 560 ملیۆن و 670 هەزار دینار بوو، ئێستا یەک ملیار و 730 ملیۆن و 816 هەزار دینار زیادکراوە و گوژمەکە بۆ 24 ملیار و 291 ملیۆن و 486 هەزار دینار زیادیکردووە.
باكگراوند: ناحیەی گوێڕ سەربەقەزای مەخموورە دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای شاری هەولێر، بەشی باکووری خۆرئاوای شاری موسڵە و 45 كیلۆمەتر لێیەوە دوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە