
نرخی زێڕ لەم مانگەدا شەشەمین جارە ڕیکۆردی بەرزبوونەوە تۆمار بکات
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەریەک نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ڕیکۆردی نوێ دەشکێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا ئاستێکی نوێی دیکەی تۆمار کرد، لە گرێبەستە خێراکانی نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ 2514.14 دۆلار بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە ڕێژەی 0.10 بۆ 2552.52 دۆلار بەرزبووەوە.
وێنە گەورەکە: نرخی زێڕ لەم مانگەدا شەشەمین جارە ڕیکۆردی بەرزبوونەوە تۆمار بکات، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و هاوشێوەی نەبووە. لە هەمانکاتدا وەبەرهێنەران بەوردی چاودێری گوتاری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لە دیداری جاکسۆن هۆڵ دەکەن، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جووڵەی ئەو کانزا زەردە دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: پێشبینییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی سووی بانکی لە ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن، سەرەڕای ئەوەی پێنوێنی دۆلار بەرامبەر بە سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە سەقامگیر بووە و گەیشتووەتە 101.5 خاڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






