
ئاڤا نیوز
دوای 31 ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە؛ پێداچوونەوەی بۆ بکەن، گۆڕانکاری تێدا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانیان بکەن و بەزووترین کات بۆیان بنێرنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق بیانووێکی نوێی گرتووە، پێداگرە لەسەر ئەوەی لێبڕینی خانەنشینی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتابکرێت کە لە کوردستان ڕێژەکەی 7% و لە عێراق ڕێژەکەی 10% یە، بەمەش مووچەی سەرجەم فەرمانبەران 3% کەمدەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە دەکەن و سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."
باکگراوند: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا یەک ملیار و 426 ملیۆنی وەک مووچەی مانگی حەوت خەرج کردووە، کە دەکاتە (00.14%)ی کۆی تەمویلی مووچەی مووچەخۆران، بەڵام تاوەکو ئێستا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت