پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ مەهەپە: بە بڕینی مووچە ناتوانن بمانوەستێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 ئاب

لۆگۆی مەهەپە و دەم پارتی
ئاڤا نیوز
مێهمێت کەماچ، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەداتەوە و ئەوان بەکەسانی دوور لە دیموکراسی و کۆنەپەرست ناودەبات و دەڵێت: لەو جۆرە هەڕەشانە ڕاهاتووین و "ناتوانن بە بڕینی مووچەکانمان بمانوەستێنن".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بە زمانێکی زبر هێرشی کردە سەر دەم پارتی و داوای کرد، مووچەی ئەندام پەرلەمانەکانی ببڕێت بە بیانووی ئەوەی "ئەوان سەرچاوەی دارایی پەکەکەن"، کاردانەوەی لێکەوتەوە و دەم پارتی قسەکانی بە دوور لە دیموکراسییەت و " خاوەنداریەتیی خاک و خەڵکی تورکیا" لێکدەدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مێهمێت کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمە بە دوژمنایەتی و ڕقی ئەوان بۆ کورد ڕاهاتووین، ئێمە لەپێناو پارە کار بۆ دۆزی کورد ناکەین تاوەکو بە بڕینی مووچەکانمان بمانوەستێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەم پارتی 59 پەرلەمانتاری لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی تورکیا هەیە، مەهەپە 50 پەرلەمانتاری هەیە.
زانیاریی زیاتر: باخچەلی بە یەکێک لەو کەسایەتییە سیاسییانە ناسراوە، بەردەوام "دژایەتی دۆزی کورد و پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا" دەکات، بەڵام هەمیشە هەڕەشەکانی تەنیا وەک لێدوان دەمێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا