
لۆگۆی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لەبارەی کوردانی فەیلی
ئاڤا نیوز
دوای چوار ساڵ ئامادەکاری، فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی فیلم لە بەغدا سازدەکرێت و تێیدا 12 فیلمی ئەنیمەیشن، کورتەفیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتاری نمایش دەکرێن، فێستیڤاڵەکە دەربارەی ئەو کارەساتانەیە کە بەسەر کوردانی فەیلیدا هاتوون.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ فیلمێک لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە بەرهەم نەهێنراوە کە بەسەر فەیلییەکاندا هاتوون، بەڵام ئێمە بۆ فێستیڤاڵەکە خۆمان دەبینە بەرهەمهێنەر و 12 فیلم دروست دەکەین و خەڵاتیش بەسەر براوەی باشترین فیلمەکاندا دابەش دەکەین".
زانیاریی زیاتر: جگە لە نمایشکردنی فیلمەکان، پێشانگەیەکی کتێب دەکرێتەوە و چەند کتێبێک دەربارەی جینۆساید چاپ دەکرێن. دوای تەواوبوونی فێستیڤاڵەکە فیلمەکان لە شاری هەولێریش نمایش دەکرێن.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە لە بەغدا وەبیرهێنانەوەیە بۆ ئەو کارانەی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی پێشووی بەعسی عێراق بەرامبەر کوردانی فەیلی کردیان، پشتیوان عەبدوڵڵا دەڵێت ناسنامەیان ون بووە و ئەوان دەیانەوێت بە سینەما ئەو پەیامە بگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە