"بەم نزیکانە تەواوی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت"
- کوردستان
- 2024-08-23

سایلۆیەکی هەرێمی کوردستان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 500 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لای بەغدا لاماوە، وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان دەڵێت " بڕیارە بەم نزیکانە کۆی پارەکە رەوانە بکرێت".
لێدوانیی فەرمی:کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دەربارەی ئەو گوژمە پارەیەی جووتیاران کە لای بەغدا ماوە، قسەم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە و پێیان ڕاگەیاندم، بەم نزیکانە پارەكە دەنێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و نزیکەی 500 ملیاری دیکە ماوە.
زانیاریی زیاتر: نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا پەیوەندی بەوەوە هەیە، حكومەتی عێراق ئەو بڕە گەنمەی بۆ وەرگرتن لە جووتیاران دیاری کردبوو، ڕێژەی وەرگرتنەکەی زیاتر کردووە. کەمال موسلیم وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






