
جەلال پەرێشان
ئاڤا نیوز
جەلال پەرێشان، بەربژێری سەربەخۆ، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: جەلال عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان کە خۆی لە بازنەی هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کشانەوەی خۆی لە بەربژێری پێشکەش بە کۆمیسیۆن کردووە و دەکشێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: جەلال پەرێشان ڕایگەیاند: "من وەک بەربژێرێکی لەسەرخۆ نەک سەربەخۆ لە کەشوهەوایەکی ئازاد و بە باوەڕەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەیێنم، دەمەوێ هەر لە ناو خەڵکدا بم و نامەوێ لێیان دوورکەومەوە، ڕەنگە لە شوێنێکی دیکە بتوانم خزمەتی زیاتری خەڵک بکەم، چونکە لەگەڵ خوا و خۆم و خەڵک ڕاستگۆم و هەرواش دەمێنمەوە، خۆشم بە دەروێشی پارتی دەزانم".
زانیاریی زیاتر: جەلال پەرێشان، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر فراکسیۆنی پارتی، پێشتریش ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بوو.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەم هەڵبژاردنە 13 لیست و دوو هاوپەیمانێتی و 124 بەربژێری سەربەخۆ خۆیان تۆمارکردبوو، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک بەربژێری سەربۆ کشاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا