
لۆگۆی پارتی و بەرەی تورکمانی و دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ژمارەیەک پۆست بۆ پارتی و بەرەی تورکمانی دانراون و لەنێویاندا دوو پۆستی باڵا هەن. بڕیارە سەردانی هەردوو لایەنەکە بکرێت و داوایان لێبکرێت پۆستەکان وەربگرن و بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاش بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەب و ئەندامێکی بزووتنەوەی بابیلوون) لەکۆی 16 ئەندام یەکەم کۆبوونەوەی کرد و 45 خولەکی خایاند. دوو ئەندامی پارتی و دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی و سێ ئەندامی عەرەب کە لە دەرەوەی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی بوون، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
لێدوانی فەرمی: پەروین فاتیح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەردانی ئەو فراکسیۆنانە بکەین کە لە حکومەتی خۆجێیی بەشدارنین، بۆ پارتی و بەرەی تورکمانیش پۆستی گرنگ دانراون."
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ژمارەیەک پۆست لەنێویاندا پۆستی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری بۆ پارتی دانراوە، 17 پۆستیش بۆ پێکهاتەی تورکمان دانراون لەنێویاندا پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەیە.
بۆچوونی لایەنێکی بەرامبەر: کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: حکومەتی خۆجێیی کەرکوومان بایکۆت نەکردووە، دەمانەوێت بەفەرمی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە بزانین کە کراوە ئینجا بڕیار دەدەین". ناوبراو مەبەستی لە ڕێککەوتنی یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامێکی کۆتای کریستیان بوو بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






