
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری ناحیەی کوڵەجۆ، ئاڤا نیوز لەزاری سەرۆکی ڕێکخراوێکی بواری وزە، ئەو کێڵگانە ئاشکرا دەکات کە حکومەتی عێراق بەهی خۆیان دەزانێت و چاوی لەسەریانە.
وێنە گەورەکە: ئەم بەیانییە بەر لە ڕۆژهەڵات، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی چووە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە قەزای کفری سەر بە پارێزگای دیالە و دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی قەمەردا گرت، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی فراوان لە هەرێمی کوردستانەوە، دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر مانەوە بەشێکی زۆری هێزەکە کشانەوە بۆ ناوچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: د. بەهرۆز جەعفەر، سەرۆکی دامەزراوەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی (MIRS) بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەم ناوچەیە چەندین کێڵگەی نەوتی مامناوەند و لاوەکی هەن کە حکومەتی عێراق بە هی خۆیان دەزانێت و دەکەونە ناوجەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، ئەوانیش (کێڵگەی تازە، چیا سورخ، کوردەمیر، پەلکانە، بلۆکی گەرمیان، چەمچەماڵ، باشووری سەنگاو، قەرەهەنجیر، شاکەل و تۆپخانەن).
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق لە ساڵی پارەوە نزیکەی سێ گرێبەستی جیاوازی لەگەڵ کۆمپانیاکانی "کرێسینت پیترۆلیۆم و دانەغاز" کردووە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە بەغدا و بەسرە و دیالە. بەهرۆز جەعفەر دەڵێت: "مەترسی ئەو گرێبەستانە ئەوەیە دوای دەستبەسەداگرتنی کەرتی وزەی هەرێم لەڕێگەی دادگەی فیدڕاڵییەوە، بەغدا بەردەوام کۆمپانیا بەرهەمهێنانەکانی نەوت هاندەدات پشت لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بکەن و بچنە ناوچە عێراقییەکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی گڵابات کە بە کێڵگەی قەمەر ناودەبرێت و ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیرا، دەکەوێتە نێوان ناحیەی کوڵەجۆ و ناحیەی قەرەتەپە. لە چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی عێراق و کۆمپانیای نەفت هیلال (کریسنت پترۆلیۆم)ی ئیماراتی گرێبەستیان بۆ پەرەپێدانی واژۆ کردووە.
ئەمەش بزانە: ئەو کێڵگانەی لە ناوچەکەدا هەن زۆر گرنگ نین، کێڵگەی قەمەر کێڵگەیەکی لاوەکییە و تەنیا توانای بەرهەمهێنانی دوو تا سێ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە. بەڵام بەهرۆز جەعفەر دەڵێت: "گرنگە بزانرێت هۆکاری هاتنی ئەم هێزە بە 150 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازییەوە بە بێ ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە چی بوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت