ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕەتیدەکاتەوە نیازێک هەبێت بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی
- بزنس
- 27 ئاب

عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، هیچ ئاراستەیەک هەبێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، بکرێت.
وێنە گەورەکە: پەیوەست بە نرخی فەرمی دۆلار، فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، دابینکردنی پارەی نەختینەی و چەند پرسێکی دیکە، هەفتەی ڕابردوو داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرابوو تێیدا داوای ئەوە کرابوو لێپرسینەوە لە عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند: هیچ ئاراستەیەک نییە بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەڵام هەندێک تێبینی و خاڵ لەسەر ئەدای بانکی ناوەندی هەیە، بەتایبەتی پەیوەست بە ناسەقامگیری بەهای دراو لە بازاڕی ڕەش، بانکی ناوەندیش بانگەشەی ئەوە دەکات بەرپرسیار نییە لە بازاڕی ڕەش، بەڵکو بەرپرسیارە لە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کازمی دەستەبەرکردنی ئەو بڕە دۆلارە، دەبێتە هۆی هاوردەکردنی کەرەستە بە نرخی فەرمی، بۆیە نرخی ئەو کاڵایانەی هاوردە دەکرێن تاڕادەیەک جێگیرن و کاریگەری لەسەر هاووڵاتی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە