
کێڵگەیەکی پەلەوەری - وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، خاوەن کێلگەکان لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری مریشکیان خستە بازاڕەوە ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخەکەی.
وێنە گەورەکە: سەرەرای ئەوەی لە هاویناندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەخێوکردنی جووجەڵە پێویستی بە سووتەمەنی و خەرجی زیاتر هەیە و نرخی مریشک بەو هۆیەوە بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئێستا نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی مریشک بەرزبووەوە، ئەمە وایکرد خاوەن کێڵگەکان بە مەبەستی قازانج مریشکی زیاتر بخەنە بازاڕەوە ئەمەش بووە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی مریشک لە بازاڕەکان و دابەزینی نرخەکەی، ئێستا نرخی یەک کیلۆ مرشک لە کێلگەکان دوو هەزار و 100 بۆ 200 دینارە".
باکگراوند: هەرێمی کوردستان لە یەک ساڵدا پێویستی بە 146هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام لە نێوخۆ زیاتر لە 250هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنرێت، بەمەش زیاتر لە 100هەزار تۆنی هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






