
ئاڤا نیوز
لە چیای سوورا سگێرێ لە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی، شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە ڕوویداوە؛ دەنگی تەقەیەكی زۆریش بیستراوە.
زانیارییە بەدەستهاتووەكان: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە سوورا سگێرێ لە ناوچەی نهێلێی سەر بە قەزای ئامێدی، شەڕ لەنێوان پەكەكە و توركیا ڕوویداوە، تەقەیەكی زۆر كراوە و چەكی قورسیش بەكارهێنراوە.
زانیاریی زیاتر: شەڕەكە كیلۆمەترێك لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان دووربووە، 25 خولەكی خایاندووە و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووان پەیداكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ تێكچوونی كەشوهەوا گەریلاكانی پەكەكە لە دژی بارەگاكانی سوپای توركیا چالاكی دەكەن و بەوهۆیەوە شەڕ لە نێوان هەردوولا ڕوودەدات.
باكگراوند: خاڵی سەربازیی سوورا سگێرێ كە دەكەوێتە نزیك زنجیرەی چیای مەتینا، یەكێكە لە خاڵە ستراتیژییەكانی توركیا بۆ كۆنترۆڵی جووڵی گەریلاكانی پەكەكە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت