
وێنەی گەنم و پارە
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەبوو دوای هەفتەیەک لە ڕادەستکردنی گەنم، پارە بۆ جوتیاران خەرجکراوە بەڵام پارە نەماوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال موسلیم بە ئاڤا نیوزی گوت: بەغدا لە کۆی نزیکەی 515 ملیار دینار تەنیا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە، دەبوو دوای هەفتەیەک لە ڕادەستکردنی گەنم، پارە بۆ جوتیاران خەرجکراوە بەڵام پارە نەما.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق مەزندەی گەنمی بە پێنج ملیۆن و 500 هەزار تۆن کردبوو، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە پارەی تەرخان کرد، دواتر دەرکەوت زیاتر لە شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، واتە 800 هەزار تۆن زیاترە لەو مەزندەیە دانراوە.
چارەسەرەکان: دەبێت بۆ ئەو 800 هەزار تۆن گەنمەی وەرگیراوە بودجەی تر تەرخان بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەوان دەڵێن پارە هەیە و هی حاڵەتی لەناکاوە و پێویستی بەگواستنەوەیە، بۆچی خێرا نەیانگواستووەتەوە ئەوە نازانم. کەمال موسلم وا دەڵێت.
ئەوەش بزانە: هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ، تکریت زۆرینەیان پارەی گەنمی جوتیارانیان لەلایەن بەغداوە بۆ ڕەوانە نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
1 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت