
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەر لیترێک بەنزینی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان بڕی 100 بۆ 150 دینار گران بووە، ئەمەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێکی بەنزین لە ناوخۆ لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز و قەیوان دابین دەکرێت، بەڵام بەشی پێداویستیی ناوخۆ ناکات، بۆیە لە پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دەرەوەش هاوردە دەکرێت، بەتایبەت جۆرەکانی محەسەن و سوپەر، چەند مانگێکیش بوو بەنزیکەیی نرخی جۆرە جیاوازەکانی بەنزین جێگیر بوو.
کێشەی سەرەکی: دوو هەفتەیە نرخی بەنزینی بارزگانی بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک پێشتر نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 800 بۆ 850 دینار بوو، ئێستا 925 بۆ 950 دینارە.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر، دوو هۆکار بۆ ئاڤا نیوز ئاشكرا دەکات:
یەکەم: لە بازگەکانی هەرێمی کوردستان گرفت بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە پارێزگاکانی عێراق دروست بووە.
دووەم: لە چەند دەروازەیەکی سنووری بەنزین بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت. بەنزینەکە دەبرێتە ئێران و لەوێشەوە دەنێردرێتە چەند وڵاتێکی دیکە، ئەم بازرگانییە دروست 13 ڕۆژە دەستی پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا یەک بۆرسەی بەنزین هەیە و دەکەوێتە هەولێر، لەو بۆرسەیە نرخی بەنزین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت. ئێستا نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بۆرسەدا 905 دینارە بۆ هەر لیترێک، لە بەنزینخانەکانیش بەمشێوەیە:-
هەولێر: 930 بۆ 950 دینار
دهۆک: 915 بۆ 925 دینار
سلێمانی: 925 بۆ 940 دینار.
لەلایەکی دیکەوە: گرانبوونی نرخی بەنزین جۆرەکانی محەسەن و سوپەریشی گرتووەتەوە، نرخی هەر لیترێک محەسەن لە نێوان هەزار و 150 بۆ هەزار و 200 دینارە، سوپەر لە نێوان هەزار و 400 بۆ هەزار و 500 دینارە.
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو، هەر لیترێک بە 750 دینار لە هەولێر و دهۆک و، لە سلێمانیش بە 800 دینار بۆ ژمارەیەک بەنزینخانە دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشیی لێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات