
وێنەی قوباد تاڵەبانی و باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
گۆڕینی بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین کاردانەوە و ناڕەزایەتیی پزیشکانی دەڤەرەکەی لێدەکەوێتەوە، ئاڤا نیوز زانیویەتی بەڕێوەبەرەکە لەژێر فشار ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کراوە.
چی ڕوویدا: ڕۆژی چوارشەممە 28-08-2024 شەش پزیشکی بەرپرسی ئیداری تەندروستیی ڕاپەڕین دەستلەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر لابردنی د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستی و دانانی کەسێکی دیکەی دەرەوەی ئیدارەکە لە شوێنەکەی.
قووڵتر: د.ڕێبین مەحموود کە لە وەزارەتی پێشمەرگە پزیشکە، لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین بۆ دەرکراوە، بەبێ ئەوەی بچێتە وەزارەتی تەندروستی، ئەمەش پێچەوانەی ڕێکاری یاسایی و گۆڕانکاری ئیدارییە.
هۆکارە زانراوەکان: د.دابان محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیاری دانانی د.ڕێبین مەحموود کەسییە، چونکە هاوڕێی نزیکی بریکاری وەزارەتی تەندروستییە و لەسەر پێشنیازی ئەو، قوباد تاڵەبانی بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت بڕیارەکەی دەرکردووە".
لەلایەکی دیکەوە: وەک د.دابان باسی کرد، دوای دەستلەکارکێشانوەی د. دیار سێ پزیشک بۆ پۆستەکە پێشنیاز کرابوون، بەڵام بێ پلەبەندی د.ڕێبین دانراوە. داواشی لە لایەنی پەیوەندیدار کرد بێتە سەرهێڵ و بڕیارەکە ڕابگرێت، "چونکە ستەم لە پزیشکانی ڕانیە کراوە".
کاریگەری و لێکەوتەکانی: سبەی پێنجشەممە مانگرتنی پزیشکان و ڕاگرتنی سێکتەرەکانی تەندروستی دژی ئەو بڕیارە دەستپێدەکات، وەک پزیشکەکان دەڵێن ڕازی نین کەسێک لە دەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین لەو پۆستە دابنرێت، چونکە لە بارودۆخ و پێویستییەکانی نەخۆشخانە و پزیشکان تێناگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






