
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تاوەکو هەفتەیەکی دیکە پرۆسەی بایۆمەتریی خانەنشينان کۆتایی دێت و گرفتی سەرەکیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە سەردانی بەغدایان کرد و چەند کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، گفتوگۆ سەبارەت بە تێبینییەکانی لیستی مووچە کراوە، یەکێک لە تێبینییەکان نەبوونی بایۆمەتریی بەشێک لە مووچەخۆران بووە کە زۆرینەیان خانەنشینن، شاندەکەی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەداوە تاوەکو هەفتەیەکی دیکە پرۆسەی بایۆمەتریی خانەنیشان کۆتایی دێت و گرفتەکە چارەسەر دەبێت.
ئهوهی ئێستا ڕوودهدات: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 26-8-2024 خانەنشینانی ئاگادار کردەوە دوو هەفتەیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بایۆمەتریی مووچە بکەن، "بەپێچەوانەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت" ئێستا پرۆسەکە لە ژمارەیەک بانکی دیاریکراو بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج هەرکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق، هەردوولا لەسەر چارەسەرکردنی تێبینییەکانی نێو لیستی مووچە ڕێککەوتوون و ئەنجامەکان ئەرێنین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






