هەناردەکردنی تەماتە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکردەوە
- کوردستان
- 2024-08-31

وێنەی تەماتەی خۆماڵی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای دابەزینی نرخی تەماتە لە عەلوەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنی بەرهەمی تەماتەی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێکردەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ماوەیەک، هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوە ڕادەگرن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 100 تۆن تەماتە لە عەلوەی هەولێرەوە بەرێخراوە بۆ بەغدا، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک هەناردەکردنی تەماتە ڕاگیرا بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی کیلۆیەک تا 300 دینار دابەزی. هێمن سەید موراد دەڵێت: هۆکاری دابەزینی نرخی تەماتە بۆ پێگەیشتنی بەرهەمی هەریەکە لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران، سیدەکان، شێخان و پێنجوێن دەگەڕێتەوە، بەڵام لە پێناو سەقامگیری نرخ و زەرەر نەکردنی جووتیارانمان، بڕیارماندا هەناردەکردنی تەماتە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






