
کارمەندانی کۆمسیۆن، وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەمەبەستی وردبینی لە ناوی بەربژێرەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوو هەفتە ماوە بۆ ئەو وادەیەی کۆمیسیۆن بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، پێش ئەو وادەیە دەبێت ئەنجامی پێداچوونەوە بە ناوی بەربژێرەکان تەواو بێت.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت، "سبەی یەکشەممە شاندێکی یاسایی لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن، لە ماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە لیست و ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو دەکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەزار و 197 بەربژێری پەرلەمانی کوردستان لە چوار بازنە بە دوو قۆناغ وردبینی لە ناو و زانیاریی بەربژێران و لیست و هاوپەیمانێتییەکان کراوە، قۆناغی یەکەم لەلایەن کۆمیسیۆن و قۆناغی دووەم دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ کردوویانە، قۆناغی سێیەم دووبارە کۆمیسیۆن پێداچوونەوە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا