
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێ، مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی خانەنشینان وەکو ڕابردوو دەبێت و لە هەوڵدان مووچەی مانگی نۆ بەهاوتاکراوی دابەش بکات.
وێنە گەورەکە: لە مانگی شەشەوە لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بۆ بەغدا نێردراوە و لیژنەیەک بۆ وردبینیکردن لە لیستەکە پێکهێنراوە، بەڵام بەردەوامن لە پڕۆسەکە و کارەکانیان تەواو نەبووە، حکومەتی عێراقیش کردوویەتییە مەرج دەبێت سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن و هەفتەیەکە پرۆسەکە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو ماوە یاساییەی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان دانراوە لەبەردەممان ماوە، دەبێت سەرجەم خانەنشینان لە ماوەی هەفتەیەکدا بایۆمەترییان تەواو بێت و وردبینیش لە لیستەکان بەردەوامە، بۆیە مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت کە تائێستا دابەش نەکراوە وەک مانگەکانی پێشوو دەبێت، هەوڵ بۆ ئەوەیە مووچەی مانگی نۆ بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 230 هەزار خانەنشین هەیە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت، هاوتاکردنی مووچەشیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 54 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە