نەهرۆ ڕواندزى بۆ سێیەم جار لەسەر نرخی نەوت سکاڵاى دژى حکومەتى عێراق تۆمار دەکات
- کوردستان
- 2024-09-01

دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد لەسەر هاوتاکردنى نرخى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ خوارووى عێراق، بۆ سێیەمین جار سکاڵا دژى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و وەزیرى نەوت لە دادگەى فیدڕاڵیی عێراق تۆمار دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزى، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "=ئەمڕۆ 01-09-2024 لەپێناو بەرژەوەندیى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى دوو پارێزەرى کورد، بە ناوەکانی دانەر عەبدولغەفار عەزیز و هیوا عەبدوڵڵا جەمیل بۆ جارى سێیەم، لەسەر هاوتاکردنى نرخى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ خوارووى عێراق، سکاڵام دژى حکومەتى عێراق و وەزیرى نەوت، لە دادگەى فیدڕاڵیى عێراق تۆمار کرد''.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەمجارە حکومەتى عێراق هیچ ڕێگەچارەیەکى نەماوە، دەبێت ئەو بابەتە لە بەرژەوەندى کورد یەکلاببێتەوە، بۆیە تاوەکو چەند هاووڵاتیان وەکالەت بدەن بە پارێزەرەکان، ئەوە لە بەرژەوەندیى گشتى ئەو پرۆسەیە دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: دانهر عهزیز، پارێزهرى ڕاوێژكار به ئاڤا نیوزى راگهیاند: ئهمرۆ داواكاریی 102 هاونیشتمانى له ڕێگەی بریكارنامهى گشتی لهگهڵ دوو پارێزهرى دیکەى ڕاوێژكار له دادگەى باڵاى عێراق دژى حكومهتى عێراق و وهزارهتى نهوتی عێراق تۆماركردووه ئهو داواكارییه له 11 لاپهڕه پێکدێت و چاوهڕوان دهكرێت دواى وهڵامدانهوهى داواكارییهكه یهكهم دانیشتن بكرێت.
ئەمەش بزانە: لە سکاڵاکە داواکراوە نرخى یەک لیتر نەوت بە بڕى (150) دینار بە هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت، وەک هەموو پارێزگاکانى عێراق، کە ئێستا بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان بە بڕی (500) دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






