
بڕێک ماددەی کریستاڵ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەریدەخات، تەنیا لە حەوت مانگی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، زۆرترین ماددەی دەستبەسەر داگیراویش "کریستاڵ" بووە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە ئاماری دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، لێکۆڵەرانی ئەو بوارە دەڵێن، هۆکاری سەرەکی زۆری بەرهەمهێنانیەتی لە ئێران و سووریا.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەرکان بیبانی، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە حەوت مانگدا هێزە ئەمنییەکان هەزار و سێ تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە، 529 تۆمەتباریان بازرگان و 474 تۆمەتباری دیکەیان بەکارهێنەر بوون، هاوکات زیاتر لە 194 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
زانیاریی زیاتر: لە حەوت مانگدا 170 کیلۆ و 842 گرام کریستاڵ دەستی بەسەر داگیراوە کە زۆرترین بووە، لەگەڵ ئەوەدا 653 گرام هێرۆین، 177 گرام حەشیش، زیاتر لە 21 کیلۆگرام تلیاک، یەک کیلۆ و 398 گرام ماریجوانا و 167 گرام جامایکا دەستیان بەسەردا گیراوە.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، لەلایەن بازرگانان وەک ناوچەی ترانزێت بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت، دەستگیرکردنی ئەو ژمارە زۆرەی بازرگانان هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت