
وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 38 هەزارە و بڕی 13ملیار و 700 ملیۆن دیناریان لە داهاتی ناوخۆ بۆ تەرخان کراوە و هەر یەکێکیان بەپێی بڕوانامەکانیان لەنێوان 200 تا 400 هەزار دینار وەردەگرن.
گۆشەیەکی دیکە: دەست بە پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەگرێبەست لە قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە، 38 هەزاریان لە قوتابخانەکان و هەزار و 993 وانەبێژیش لە زانکۆ و پەیمانگەکان گرێبەستیان بۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ڕێکارەکانی بەستنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەبێت تاوەکو 25-9-2024 تەواو بکرێن، وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی مووچەیان لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






