
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێ، پەیوەندییان بە لیستی مووچەوە نییە و ڕۆژی چوارشەممە مووچەی سەرجەمیان دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە. سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و تاوەکو پێنجشەممە کە دەکاتە سێ ڕۆژ، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەم مانگە 25 هەزار فەرمانبەری دیکە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، بەکۆی گشتیش ئەم مانگە 120 هەزار فەرمانبەر مووچەی مانگی حەوت لەڕێگەی ATM-ەکانی هەژماری من وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو مووچەخۆرانەی بەگوێرەی لیستەکە ڕۆژانی سێشەممە و پێنجشەممە مووچەیان دابەش دەکرێت، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە لەڕێگەی ئامێرەکانی ATM مووچەکانیان ڕابکێشن."
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەو مووچەخۆرانە پەیوەندییان بە لیستی مووچەوە نییە، هەموویان ڕۆژی چوارشەممە مووچەیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و هەمان ڕۆژیش دەتوانن مووچەکەیان ڕایبکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






