بەرپرسێکی ئێران: 144 زیارەتکار لە چلەی ئیمام حوسێن گیانیان لەدەستداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئەیلوول

دیمەنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن لەکەربەلا لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی پەرپرسانی ئێران ئەمساڵ 144 زیارەتکاری بیانی لە چلەی ئیمام حوسێن گیانیان لەدەستداوە.
چیرۆکی سەرەکی: 28-8-2024 بەبۆنەی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکاری ناوخۆ و دەرەوەی عێراق سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێنیان کرد لە کەربەلا، لەو ژمارەیەش 3.5 ملیۆن زیارەتکارییان بیانی بوون.
لێدوانی فەرمی: ڕەزا حاج منوجهری، بەڕێوەبەری بەشی قەیران لە ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری ئێران بە ئاژانسی "ئیرنا"ـی ڕاگەیاندووە: لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن دا لە کەربەلا، 144 زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 106 کەسیان ئێرانی بوون، ئەوانی دیکەش ئەفغانی و پاکستانی بوون.
ژمارەکان وادەڵێن: لەو ژمارانەی بڵاوکراونەتەوە 17 کەسیان لەناو خاکی عێراقدا گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەتی مردنیش بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بووە و 119 زیارەتکار بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش بە ڕووداوی وەک تەزووی کارەبا، ئاگرکەوتنەوە و جەڵتەی دڵ مردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد