چین ژمارەیەک دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 2024-09-03
ئاڤا نیوز
کۆنوسوڵخانەی چین ژمارەیەک دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت، کە ساڵانە قوتابیانی کورد بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
لێدوانی فەرمی: لیۆ جیۆن، کۆنسۆڵی چین بە ئاڤا نیوزی گوت،"10 ساڵ پێش ئێستا ئێمە کۆنوسوڵخانەی خۆمان لە هەرێمی کوردستان کردەوە. لەماوەی ئەم 10 ساڵەدا پەیوەندییەکانمان بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە و لە داهاتوودا هەماهەنگی زیاترمان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: د.یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تائێستا 45 کەس لە سکۆڵەرشیپی چین سوودمەندبوونە و بەشێکیان خوێندیان تەواو کردووە، بڕیار وایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن 12 قوتابی دیکە بۆ ئەم مەبەستە بچنە چین.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کۆنوسوڵی چین،"خولی زمانی کوردی لە زانکۆی بەیجین هەیە و ئەمە واتای ئەوە دەدات کە خەڵکی چین حەز دەکات فێری کوردی ببێت و هاوکار دەبێت لە زیاتر گەشەسەندنی پەیوەندییەکانمان".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






