ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و یەکخستنی سیستەمی دارایی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە و هەڵوەستە لەسەر سێ پرسی تایبەت بە مووچە و یەکخستنی سیستەمی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە: یەکخستنی سیستەمی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی مووچە و خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی شاندەکانی کوردستان و عێراق، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدرڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بەمشێوەیە دەبێت:
تەوەری یەکەم: یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕەچاوکردنی ماف و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستوور.
تەوەری دووەم: دەرەنجامی کۆبووەنەوەی ڕۆژی 29-08-2024ی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق تاوتوێ دەکرێت و تیشک دەخرێتە سەر خستنەڕووی کارەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024.
تەوەری سێیەم: ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت