
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوز، سەرەڕای زیادبوونی مووچەی هەزاران خانەنشینی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکیان مووچەیان کەمبووەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا ژمارەیەک بانکی لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ بڕی پارەی زیادبوو کرد، ئاماژەی بەوەدا زۆرینەیان نزیکەی دوو هێندە مووچەکانیان زیادی کردووە و زیادکردنەکەش بەپێی ساڵانی خزمەت و بڕوانامە و مووچەی بنەڕەتیانە.
لێدوانی فەرمی: سامان سابڕ، بەرپرسی بەشی دابینکردنی مووچەی خانەنشینان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کەمترین مووچە بۆ خانەنشینی زیندوو 500 هەزارە و 100 هەزاریش مینحەیە، بە بڕیاری حکومەتی عێراق دەکاتە 600 هەزار.
مووچەکانیان بەمشێوەیەی لێدێت
سەبارەت بە خانەنشینی میراتگر، واتا ئەو خانەنشینانەی کە کۆچی دواییان کردووە و کەسوکارەکەیان مووچە وەردەگرێت بەمشێوەیەی خوارەوەیە.
- ئەگەر خانەنشینەکە لە سێ میراتگر زیاتری هەبوو ئەوا 400 هەزار دینار کەمترین مووچە دەبێت و بۆ هەر میراتگرێکیش 100 هەزار دیناری مینحەکە وەردەگرێت.
-ئەگەر کەمتر لە سێ میراتگری هەبوو، مووچەکە لە 360 هەزار کەمتر نابێت و بۆ هەر میراتگرێکیش مینحەی 100 هەزاری پێدەدرێت.
- ئەگەر یەک میراتگریشی هەبوو ئەوا لە 320 هەزار دینار کەمتر نابێت و 100 هەزاریشی وەک مینحە پێدەدرێت.
بۆچی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان زیاد نەبوو؟
سامان سابڕ لە وەڵامی ئەم پرسیارە ئاماژەی بە ئەوە دا کە یاسای ژمارە 9ی 2014 لە 1-1-2024ەوە بەرکارە و ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لەدوای ئەو وادەیە خانەنشین بوونە، بەمەش زیادکردن و هاوتاکردنەکە ئەوانە ناگرێتەوە کە پێش 1-1-2014 خانەنشین بوونە، بەڵام ئەگەر ئەوانیش مووچەیان لە خوار 500 هەزارەوە بێت ئەوا دەکرێتە 500 بەڵام زیاتر ناکرێت، بەڵام 100 هەزاری مینحەکە هەموویان دەگرێتەوە.
مووچەی هیچ خانەنشینێک کەمبووەتەوە؟
بەپێی گوتەی بەرپرسی بەشی دابینکردنی مووچەی خانەنشیان ژمارەی ئەو خانەنشینانە کە مووچەیان کەمبووەتەوە زۆر کەمە و بەڕێژەی %1، کەمبوونەوەکەش لە 10 تاوەکو 15 هەزار دینار تێپەڕناکات.
بە دوو مانگ گرفتەکان چارەسەر دەکرێن
لە 1-1-2014ەوە تاوەکو ئێستا 15 هەزار کەس خانەنشین بوونە، وردبینیکردن لە فایلی ئەو ژمارە زۆرەی خانەنشین کاتی دەوێت، ئێستا بەشێکیان چارەسەر کراون و بۆ مانگی داهاتوو ئەو گرفتانەی هەن چارەسەر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






