
ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، ڕەنگە ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی هەشت تەواو بێت، هەر ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیران بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکی شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: "بۆ مووچەی مانگی حەوت هەندێک کێشە هەبوو و بەغدا تێبینی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە، لە لیستی مانگی هەشت کە ڕەنگە ئەمڕۆ وردبینی و وردەکارییەکانی تەواو ببێت، چارەسەرکراون. ئەگەر ئەمڕۆ وردبینی تەواو ببێت، یان ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت".
لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش ڕێباز حەملان گوتی: "باسی ئەوە کراوە بەزووترین کات بنێردرێت، هەرکاتێک لیستەکە گەیشت و وردبینی بۆ کرا، بەدڵنیاییەوە مووچەی مانگی هەشت دێت".
لەلایەکی دیکەوە: چارەسەرکردنی پرسی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجاری بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ڕێباز حەملان بوو و گوتی: "دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردا لەسەر پرسی دارایی و ژمێریاری هەموو شتێکمان وەکو بەغدا یەک بخەین، بۆ ئەوەی جیاوازی لە ڕێنمایی دارایی و ژمێریاری نەمێنێت".
باکگراوند: شەوی ڕابردوو پێشهوا ههورامانی، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە پێش 15ـی ئهم مانگه مووچهی مانگی ههشت بگات و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
40 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە