ڕێکخراوێکی ئەمریکی زانیاریی لەبارەی قوربانییانی بۆردومانەکەی شارباژێر ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-09-05

بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی CPT ی ئەمریکی لەبارەی بۆردوومانەکەی گوندی هەرمێلەی شارباژێڕ دەڵێت: یەکێک لەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلە بەرکەوتووەکەی ئەمرۆ، مێرمنداڵێکبووە و کانۆلا بەدەستیەوە بووە.
چیرۆکە سەرەکیەکە: لە هەمان کاتی بۆردوومانەکەی دوێنێ لەڕێگەی درۆنەوە، ئەمڕۆش لە گوندی هەرمێلەی ناحیەی زەلان لە سنووری قەزای شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بۆردوومان کرا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ڕووداوی بۆردوومانەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی 'CPT' ی ئەمریکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر 1:40 ی دوای نیوەڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێک بەئامانج گیراوە، سێ کەس بەرکەوتوون، یەکێکیان خەڵکی گوندی چەمەکەی ناحیەی زەلانە و ئەوەی دیکەیان مێرمنداڵێکە کانۆلا بەدەستیەوە بووە، ئەوەی سێیەم بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە.
زانیاری زیاتر: کامەران عوسمان ئەوەش دەڵێت: هێشتا ناتوانرێت لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ بەرکەوتوون هیچ بڕیارێک بدرێت، بەڵام ئەمساڵ تورکیا لەڕێگەی بۆردوومانی فڕۆکە و درۆن 15 هاونیشتمانی کردووەتە قوربانی لەو ژمارەیە 13 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دووانیان بریندار بوون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






