ناتەنیاهۆ بۆ بلینكن: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین وەک خەڵاتکردنی هێرشکارانی 7ـی ئۆکتۆبەرە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 شوبات

بنیامین نەتانیاهۆ و ئەنتۆنی بلینكن.. سەرچاوەی وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو بە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، دانپێدانانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئەمریكا بە فەڵەستین وەك خەڵاتێك وایە بۆ ئەو كەسانەی پلانیان بۆ "كۆمەڵكوژییەكەی" ئیسرائیل لە حەوتـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو داڕشتبوو.
بۆچی گرنگە: دانپێدانانی لەو شێوەیە لەلایەن ئەمریكاوە تادێت نیگەرانییەكانی حكومەتی ئیسرائیل زیاتر دەكات، لە ئەنجامدا فشارێكی زۆر دەخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دەوڵەتی فەڵەستین قبووڵ بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناتەنیاهۆ لە كۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بلینكن لە قودس، ئەگەری دانپێدانانی ئەمریكای بە فەڵەستین وروژاندووە و ناڕەزایی دەربڕیوە لەوەی ئەمریكا تەنانەت بیر لە بژاردەیەكی لەوشێوەیە دەكاتەوە، بێ گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل و گوێگرتن لە بۆچوونەكان سەبارەت بەم پرسە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی ئیسرائیل بە ئاژانسی ئاكسیۆسی گوتووە، "ناتەنیاهۆ بە ڕوونی بە بلینكنی گوت: هەنگاوێكی لەو شێوەیەی ئەمریكا ئەوە وایە گۆڵ لە خۆتان بکەن و زیان بە ئیدارەی بایدن دەگەیێنێت بۆ فراوانكردنی بازنەی ئاشتی لە ناوچەكەدا."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم