هەپەگە کوژرانی فەرماندەیەک و سێ سەربازی تری تورکیای ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 ئەیلوول

ئۆپەراسیۆنی تورکیا
ئاڤا نیوز
هەپەگە لەماوەی دوو ڕۆژا 17 چالاکی لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە فەرماندەیەک و سێ سەربازی تری تورکیا کوژراون.
ڕاگەیاندراوی فەرمی: هەپەگە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە نێوان 3 تا 5 ـی ئەیلوول، 17 چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا لە هەرێمی گەڤەر، گردی شەهید هێمن لە خواکوڕک، سەری مەتینا، گردی جودی، ئامێدی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
زانیاریی زیاتر: لە هێرشەکانی هەپەگەدا بۆ سەر سوپای تورکیا سێ سەرباز و فەرماندەیەک بەناوی عوسمان ئایان کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەوە هاتووە، کامێرایەکی چاودێری و ئامێرێکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ئۆپراسیۆنەکاندا لەناوبراون، هاوکات لە 3 تا 6 ی ئەیلوول سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و زاپی بۆردوومان کردووە، حەوت جاریش بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانی مەتینای کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا