
وێنەی بەهزاد خوسرەوی لەگەڵ کۆپییەکی مافی مانەوەی، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە بیانووی نەبوونی مافی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە) ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەستی تاران دەکاتەوە، ئاڤا نیوزیش لە بەدواداچوونێکدا مۆڵەتی مافی مانەوەی ئەو ئەندامەی دەستکەوتووە و تیایدا دەرکەوتووە کە بەهزاد مۆڵەتی مانەوەی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە سلێمانی دەستگیرکرد و دواتریش ڕادەستی ئێرانی کردووەتەوە و ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
وێنەی بەهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
"مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و دەبێت پارێزگاریی لێبکرێت"
بەڵگەنامەی فەرمی: ئاڤا نیوز مۆڵەتی فەرمی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەهزاد خوسرەوی دەستکەوتووە و لە ناوەڕۆکەکەیدا دەرکەوتووە کە بەهزاد مۆڵەتی مافی مانەوەی [ئیقامەی] تاوەکو 13-12-2024 کارابووە.
قووڵتر: بەهزاد لە هەرێمی کوردستان داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، لە بەرامبەر ئەوەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان بە نووسراوێکی فەرمی لە بارەی کەیسی بەهزاد دەڵێت: "لەبەر ئەوەی گەڕانەوەی بە زۆری بۆ وڵاتێک وەک دەڵێن، ژیان یان ئازادیان تووشی هەڕەشە دەبێت، تاوەکو بڕیاریی کۆتایی لەسەر داواکارییەکانی دەکرێت، پێویستە پارێزگارییان لێ بکریت و نەنێردرێتەوە بۆ ئێران".
کۆپییەکی مۆڵەتی مافی مانەوەیی بەهزاد لە ئاسایشی سلێمانی کە تێیدا دەردەکەوت مۆڵەتی مانەوەی لە سلێمانی هێشتا کارایە و ئەو نووسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوای پاراستنی گیانی بەهزاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: کۆمسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران گەواهی دەدات کە ئەو کەسەی ناوی هاتووە، داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، هەروەها "لە پێدانی ئەم جۆرە مۆڵەتە تەنیا لە دەسەڵاتی لایەنی پەیوەندیداری عێراق دایە، کۆمیسیۆنی باڵا پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەر هاوکارییەک کە پێشکەش بە کەسانی ئاوارە دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهزاد لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکراوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە "مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبونی هەرێمی کوردستانی نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهزاد خوسرەوی چالاکوانێکی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی دەژیا، خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو چالاکوانە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






