
کەپسولی بەتاڵی ستارلاینەر لە خوارەوە قەڵغانی گەرمی خۆی دەڕێژێت پێش ئەوەی لە مەیدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی وایت ساندز لە نیو مەکسیکۆ بنیشێتەوە – وێنە AP
ئاڤا نیوز
کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەر لە بنکەی بۆشایی ئاسمانیی وایت ساندز لە نیو مەکسیکۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا نیشتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کەشتییە ئاسمانییەکە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە دروستکراوە، بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە سەر زەوی، بەڵام بەبێ ئەو دوو کەشتیوانە ئاسمانییەی، کە پێشتر گواستبوونیەوە بۆ وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەهۆی مەترسییە زۆرەکانی ئەم ئەرکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو کەشتیوانە ئاسمانییە سەرەتا بڕیاربوو گەشتەکەیان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بێت، بەڵام تا مانگی شوباتی داهاتوو ناگەڕێنەوە سەر زەوی، واتە مانەوەیان لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی هەشت مانگ دەخایەنێت.
زانیاریی زیاتر : 10 ساڵ پێش ئێستا ئاژانسی ناسا داوای لە کۆمپانیای بۆینگ کرد کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەر دروست بکات، هاوکات بوو لەگەڵ داواکارییەکەی بۆ دروستکردنی کەشتیێکی دیکە لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کە ئیلۆن ماسکی ملیاردێر خاوەندارێتی دەکات، ئەم کۆمپانیایە بەشێوەیەکی زۆر باشتر لە کۆمپانیای بۆینگ ماوەی چوار ساڵە بە تەنیا کەشتیوانان بۆ ناسا دەگوازێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





